دەستبەسەر کرانی ٤١ هاووڵاتیی کورد و سەپاندنی حوکمی سێدارە و ٧٠ ساڵ بەندکران بەسەر ١٢ کەس لە مانگی مەی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٤١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردس

١٢ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٩:٤٧


هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٤١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەزهەبی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٤١ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، چالاکی مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٩ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ١٠ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و ٢ کەس ە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون


زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە دەستبەسەر کراون کە ٢٣ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٤ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە، دوو هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و دوو هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئیلام و مازەندەران تۆمار کراوە.

هەروەا، لەو ماوەیەدا، ١١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سەرجەم حوکمی ٧٠ ساڵ بەندکران و هاووڵاتییەکی خەڵکی بانەش حوکمی سێدارە بە سەردا سەپاوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە