دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە سەوڵاوا و ئازادی هاووڵاتیەکی دیکە بە دانانی بارمتە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و هاووڵاتیەکی دەستبەسەر.

٢٣ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١١:٥٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا  هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و هاووڵاتیەکی دەستبەسەر کراوی دیکە بە دانانی بارمتەی زۆر ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی بۆڕیەر بە ناوی “ئەحمەد خودامرادی” کوڕی موستەفایان دەستبەسەر کردووە.

ئەحمەد خودامرادی چالاکێکی مەزهەبی بووە و هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی نابراو لەبەردەستدا نیە.

لەلایەکی دیکەوە سیروان قوربانی چالاکی مەدەنی و ئەندامی شۆرای رێبەری حیزبی وەحدەتی ملی لقی کوردستان، دوای سێ مانگ دەستبەسەر بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

سیروان قوربانی ڕۆژی سێ شەممە (٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٢ی فوریەی ٢٠١٩) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە