دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە ئیلام و ئازاد بوونی دەستبەسەر کراوێکی خەڵکی سەقز

هەنگاو: لەماەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و هاوکات یەکێک لە شاخەوانە دەستبە

٢٠ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٣:٠١

 

هەنگاو: لەماەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و هاوکات یەکێک لە شاخەوانە دەستبەسەر کراوەکانی سەقز ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٨ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”ئەمیر حوسێن یووسفی“ کوڕی هاروون لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازاوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمیر حوسێن یووسفی خوێندنی لە ڕشتەی ئەدەبیاتی عەرەب تەواو کردووە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

هەمان ڕۆژ، هادی محەمەدزادە، شاخەوانی خەڵکی سەقز پاش یەک مانگ دەستبەسەر کران و بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، فایق یووسفی کە ڕؤژی سێشەممە ١٨ی پووشپەڕ (١٩ی ژوئیە( هاوڕێ لەگەڵ هادی محەمەدزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستبەسەر کرابوو، هێشتا دەستبەسەرە و ئازاد نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە