دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

١٨ بەفرانبار ٢٧٢١، ٠٨:٠١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٨ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی حەیدەر قەسابی تەمەن ٤٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەیدەر قەسابی بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری و لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران حەیدەر قەسابی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە حەیدەر قەسابی خێزاندار و باوکی منداڵێکە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە