دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ کە حکومی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی کرماشان کرا.

٢ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٠:٢٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ کە حکومی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی کرماشان کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٩(٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) یاسر نووری، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ دەستبەسەر و بۆ بەڕێوەچوونی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان کرا.

یاسر نووری ساڵی ٢٧١٧ (٢٧١٧ ز) بۆ ماوەی ٣ مانگ دەستبەسەر کرا و ماوەیەک پێش ئێستا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئیران حوکمی ٤ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە