دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە و تێکدانی خانووەکەی

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و دەستبەسەریان کردووە و هاوکات دەر

٢٤ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٠٠:٣١

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و دەستبەسەریان کردووە و هاوکات دەرگا و پەنجەرە و کەرستەی ناو ماڵەکەیان تێکشکاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (١٢ی فێوریەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە گەڕەکی حاجی ئاوای سنە، هەڵیانکوتایە سەر هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”ئیبراهیم محەمەدی“  وێڕای ئەوەی لێیان داوە و بێ ڕێزییان پێ کردووە، دەستبەسەریان کردووە.

بە پشتبەستن بەو وێنانەی کە بۆ هەنگاو نێردراوە، هێزەکانی سپا لەکاتی دەستبەسەر کردنی ئیبراهیم محەمەدی ماڵەکەیان تێک و پێک داوە و دەرگا و پەنجەرە و تەنانەت بەشێک لە کەرەستەکانی ناو ماڵەکەیان تێکشکاندووە.

ئیبراهیم محەمەدی یەکێک وەرزشکار بووە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە