دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لە مەریوان

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان و لە سنووری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١١ خەرمانان ٢٧٢١، ٠٨:٣٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان و لە سنووری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری مەریوان هاووڵاتییەکیان بە ناوی “جەبار پیش ئاهەنگ” خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەبار پیش ئاهەنگ خەڵکی گوندی گڵازی شاری شنۆ و پێش نوێژی گوندی خانلەری ئەو شارە بووە و لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوزەراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە