دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە سێ حەوتوو پێش لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە

٢٩ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٨:٣٦

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە سێ حەوتوو پێش لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١٥ی فێوریەی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “تاهیر حوسێن زاده” تەمەن ٢٨ ساڵ دوای ئەوەی سەردانی لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیەی کردووە بە مەبەسی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢٤ی سێپتامبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای ٢٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

تاهیر حوسێن زاده دواجار ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندان (٢٦ی ژانویه) لەلایەن لقی دووی دادگای شؤڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی نیزام” سزای یەک ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ناوبراو ئێستا لە بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە و سزای بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە