دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی

٢ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٤:٠٩

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٢٠ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”ڕەسووڵ پیرۆتی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ڕەسووڵ پیرۆتییان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کردووە و چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی سێشەممەش سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی کەریم خەلیفانی، حیسامەدین خزری و ڕەسووڵ لاوازه لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە