دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە کامیاران و ئازاد بوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ

هەنگاو: بە دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیەکی دیکە لە کامیاران، ژمارەی دەستبەسەرکراوان لەو شارە گەیشتە ٧

١٧ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٩:١١

 

هەنگاو: بە دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیەکی دیکە لە کامیاران، ژمارەی دەستبەسەرکراوان لەو شارە گەیشتە ٧ کەس و هاوکات دەستبەسەر کراوێکی  خەڵکی شاری شنۆ بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٦ی گەلاوێژی ٢٧١٩/ ٧ی ئاگۆستی ٢٠١٩)،  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران چالاکێکی مەدەنی  خەڵکی گوندی شایەنی ئەو شارەیان بە ناوی “محەمەد خاتری” دەستبەسەر کردووە.

لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم حەفت هاووڵاتی کامیارانی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە (١٤ی گەلاوێژ/ ٥ی ئاگۆست) هێمن بایزیدی خەڵکی شاری شنۆ، دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە شێوەی کاتی  و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە