دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری دیواندەرە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٠:٥٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری دیواندەرە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (١٥ی دێسامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵیان بە ناوی ئارام ئیسماعیلی  دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێرای دەستبەسەر کردنی ئارام ئیسماعیلی ماڵی ناوبراویشیان پشکنیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کورد و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە