دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

٢٦ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٠:٤٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٤ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی دیواندەرە بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ هاووڵاتییەک بە ناوی “تورەج حەبیبی” و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تورەج حەبیبی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان هاوکات لە گەڵ دەستبەسەر کردنی تورەج حەبیبی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەلووپەلە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە