دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە دێولان

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی کورد لە شاری دێولان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

٢١ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٧:٤٨

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی کورد لە شاری دێولان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٩ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان سەر بە پارێزگای سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ”سابیر قادری“ و دەستبەسەریان کردووە.

سابیر قادری تەمەن ٤٣ ساڵ و ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزگی ” کۆمەڵی شەیدای سەوزی لەیلاخ“ و ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی ”نۆژین“ بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سابیر قادری بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبی کرێکارانی کوردستان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە