دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە سەردەشت

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٠:٢١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”مارەغان“ی سەردەشت بە ناوی ”محەمەدعەلی خالەنیژاد“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەدعەلی خالەنیژاد بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە