دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە مەریوان

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٨:٤١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لاوێکی تەمەن ٢٤ خەڵکی گوندی ”سەردۆش“ی ئەو شارەیان بە ناوی ”عەتا فەتاحی“  کوڕی حەسەن دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو لاوە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

عەتا فەتاحی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە