دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە مەهاباد

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

٢٩ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٩:٣٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە شاری مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ١٧ی ئاوریلی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری مەهاباد هەڵیان کوتاوەتەوە  سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و کوڕەکەیان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵیان بە ناوی ”ئامانج خوسرەوی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئامانج خوسرەوی بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە