دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە ماوەیەک پێش ئێستا دەستبەسەر کرابو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

٩ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٣:٣٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە ماوەیەک پێش ئێستا دەستبەسەر کرابو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”کەیوان ڕەشۆزادە“ بۆ بەندی لاوانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەیوان ڕەشۆزادە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە دەستبەسەر کراوە و دوای تەوابوونی لێکۆڵینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

هەتا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئەو هاووڵاتییە کوردە خەڵکی کام شاری کوردستانە. هەنگاو لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لەمبارەوە بڵاو دەکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە