دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە.

٢٥ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٠٠:١٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”مێحراب حەسەنپوور“ بۆ بەندی ٣_٤ی بەندیخانەی ئورمیە ناسراو بە بەندی تاوانە ئاساییەکان، گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێحراب سێ حەفتە پێش ئێستا بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کراوە.

ناوبراو لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیراوە و ڕۆژی پێنج شەممە بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە