دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٢٣ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٠:٠١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای مانگی ژانویەی ٢٠٢٠ (بەفرانباری ٢٧١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لاوێکی خەڵکی گوندی ”گەنگەچین“ سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی شاری ئورمیەیان بە ناوی ”مێهران مەعنەوی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهران مەعنەوی دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.

هێزە ئەمنییەکان لە لە کاتی دەستبەسەر کردنی مێهران ماڵی باوکی ناوبراویشان پشکنیوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە