دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە پاوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ

٢٧ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ٠٨:٥٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٤ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ئیرەج وەیسی تەمەن ٣٩ ساڵ دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای ئەوەی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئیرەج وەیسی تێپەڕیوە، بەڵام بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراونەتە پاڵ ناوبراو، ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە