دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

٩ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٨:٥٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ٢٧ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هەڵیان کوتاوەتەوە سەر گوندی دربکە و هاووڵاتییەکیان بە ناوی ”عومەر ئەبروون“ دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، عومەر ئەبروون بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە  دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە