دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

٢٧ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٩:٤٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٥ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری پیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی “هەژار ئیبراهیمی” دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەژار ئیبراهیمی تەمەن ٣١ ساڵ لە پێش ئەو دوکانەی کە ئیشی تێداکردووە و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەرگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تیپەڕینی چەند ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی هەژار ئیبراهیمی هەتا ئێستا ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕگیرانی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە