دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیەکی کورد لە سنە

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هاووڵاتیەکی کوردی دانیشتووی شاری سنەیان دەستبەسەر کرد.

١٨ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٤:٢٤

 

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران هاووڵاتیەکی کوردی دانیشتووی شاری سنەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو( ١٤ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٥ی دێسامبری ٢٠١٨) هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە بە ناوی “حەبیبوڵڵا ئەحمەدی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە حەبیبوڵڵا لە دووکانی خۆی لە گۆڕەپانی شۆرا دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا وتی ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە