دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیەکی کورد لە ئورمیە

دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیەکی کورد لە ئورمیە

11:15 - 17 September 2019

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خەرمانانی ٢٧١٩(٢٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە هاووڵاتیەکی کوردیان بە ناوی “ناسر محەمەد نەژاد” دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

ناسر محەمەد نژاد دووو حەفتە دوای دەستبەسەر کران ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانان (١١ی سێپتامبر) گوازراوەتە بۆ بەندی ٤_٣ی  ناسراو بە بەندی گشتی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.