دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتی لە سنە و سەردەشت

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانوە، پێنج هاووڵاتی دیکەی خەڵکی سەردەشت و سنە، د.

٢٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٠٦

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانوە، پێنج هاووڵاتی دیکەی خەڵکی سەردەشت و سنە، دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١٣ی ئۆکتۆبر ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت سێ هاووڵاتی خەڵکی نەڵاس بە ناوەکانی عەبدووڵڵا سلێمانی، هێمن عەبدووڵڵاهی و سەمیع کەریمی  دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی سپای تورکیە بۆ ڕۆژاوای کوردستان و ئاگردانی ئاڵای تورکیە دەستبەسەر کراون.

لەلایەکی دیکەوە، ئێوارەی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەر (١٤ی ئۆکتۆبر) هێزە ئەمنییەکانی سنە، دوو هاووڵاتی دانیشتووی ئەو شارەیان بە ناوەکانی موبین خوسرەی و فواد عینایەتی بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شاری سنە دەستەبسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە