دەستبەسەر کرانی ٨ چالاکی مەزهەبی لە سنە

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا هەشت جالاکی مەزهەبی کە یەکێکیان خەڵکی شاری قیشم لە باشووری ئێران بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ش

٤ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٦:٤٧


هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا هەشت جالاکی مەزهەبی کە یەکێکیان خەڵکی شاری قیشم لە باشووری ئێران بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کراون.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا لانیکەم ٨ مامۆستا و خوێندکاری قوتابخانەی دینی ”دارئەلعلوومی مزگەوی ئیبراهیم خەلیلوڵڵا“ لە گەڕەکی کانی کوزەڵەی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستەبسەر کراون.


ناسنامەی ئەو ٨ کەسە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ سەلاحەدین خدری ٢_ مامۆستا محەمەد سوهەیب عەلیمورادی ٣_ فواد زارعی ٤_ پەیمان ئێرانپەنا ٥_ محەمەد عەلی ئێرانپەنا ٦_ سەید محەمەد حوسێنی ٧_ ڕەزا تەلیوار ٨_ حوسین عەلیمورادی بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە مەزهەبییە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن عەلیمورادی دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە. هەروەها سەلاحەدین خدری دوای دوو حەفتە ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.


لە چارەنووسی باقی دەستبەسەر کراوەکان هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نیە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان لەوبارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ڕەزا تەلیوار خەڵکی شاری قیشم لە باشووری ئێران بووە.


قوتابخانەی دینی ”دارئەلعلوومی مزگەوی ئیبراهیم خەلیلوڵڵا“ ٧ ساڵ پێش بە مەبەستی وتنەوەی وانەی مەزهەبی تایبەت بە پێڕەوانی سونە لە شاری سنە دامەزراوە و لەوکاتەوە چالاکی هەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە