دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە دێولان

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی دێولان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دە

٧ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٨:٣٧

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی دێولان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخروای مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان کاتژمێر ٩ی شەوی شەممە ٦ی رەزبەر(٢٨ی سێپتامبری ٢٧١٩)، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی بەناوی “سیروان ڕەحیمی” و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە، سیروان ڕەحیمی سێ ساڵ پێش ئێستا، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پەژاک ماوەی یەک مانگ دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە