دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە کرماشان

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

١ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٣:١٩


هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٠ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”خەلیل حوسێنی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خەلیل حوسێنی دوای ئەوەی لە ماڵ چووەتە دەرەوە لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و سەرباری بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئە وتۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو چالاکە مەدەنییە، نەزانراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە