دەستبەسەر کرانی چالاکێکی کرێکاری بە مەبستی جێبەجێ کردنی ماوەی حوکمەکەی

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کامیاران کە ماوەیەک پێش ئێستا حوکمی بەندکرانەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە، پەسەند کرابوو، دەستبەسەر کرا.

٢٨ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٠:٠٣

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کامیاران کە ماوەیەک پێش ئێستا حوکمی بەندکرانەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە، پەسەند کرابوو، دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢٧ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ١٨ی دێسامبری ٢٠١٨) ئارام محەمەدی، چالاکی کرێکاری خەڵکی کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکیی ئاگادار، ئەو چالاکە کرێکارییە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی ٩١ ڕۆژ بەندکرانی خۆی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانە گوازراوەتەوە.

ئارام محەمەدی مانگی بانەمەری ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی  لەگەڵ ٥ چالاکی دیکە بە تۆمەتی بەرێوەچوونی ڕۆژی جیهانی کرێکار دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

دادگای پێداچوونەوەی سنە، ئەو هاووڵاتیانەی سەرجەم بە دو ساڵ و ١٨٨ ڕۆژ بەندکران مەحکوم کرد.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە