دەستبەسەر کرانی چالاکێکی کرێکاری و ئازادی بەندکراوێکی سیاسی

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە دەستبەسەر و بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی خۆی دوای تەواو کردنی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا.

١٣ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٠:٢١

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە دەستبەسەر و بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی خۆی دوای تەواو کردنی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١١ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ١ی مەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە چالاکێکی کرێکارییان بە ناوی ”سامان قادرنژاد“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی پێنج شەممە و پاش ٢٤ کاتژمێر ئازاد کراوە، بەڵام مۆبایلەکەی پێ نەدراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوەی، ئێوارەی ڕۆژی هەنی ١٣ی بانەمەڕێ، عەلی یەگانە بەندکراوی سیاسی خەڵکی خۆی دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

عەلی یەگانە ڕێکەوتی ٨ی خەرمانانی ٢٧١٤ (٢٠١٤) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرا و بە دوو تۆمەتی جیاواز سەرجەم حوکمی ٤ ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە