دەستبەسەر کرانی چالاکێکی کرێکاری کورد لە تاران

هەنگاو: دوای دە ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی کرێکاری کورد کە هاوکات ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێرانە، چارەنووسی هێشتا نادیارە.

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٠:٠٣


هەنگاو: دوای دە ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی کرێکاری کورد کە هاوکات ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێرانە، چارەنووسی هێشتا نادیارە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ”حەیدەر قوربانی“ چالاکی کرێکاری خەڵکی گوندی بزوەشی کامێران و دانیشتووی تاران و دەستبەسەریان کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی حەیدەر قوربانی دەستیان بە سەر مۆبایل و کۆمپیوتەری ناوبراودا گرتووە.


سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە دە ڕۆژە حەیدەر قوربانی کە یەکێکە لە ئەندامی یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە