دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتی لە مەهاباد

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد کە ئامۆزای یەکترین، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

١٩ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٤:٣٨

 

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی  خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەهاباد کە ئامۆزای یەکترین، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان لە گوندی “خوڕخوڕە” سەر بە شاری مەهاباد چوار هاووڵاتییان بە ناوەکانی فارۆق سولەیمان پوور کوڕی سولەیمان، مەسعوود سولەیمان پوور کوڕی سەلیم، موحسین سولەیمانی کوڕی قادر و دیار سولەیمان پوور کوڕی خدر دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار هاووڵاتییە کە خزم و ئامۆزای یەکترین، بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری دەستبەسەر کراون.

جێگای ئاماژەیە کە هەمان ڕۆژ ئارەش فەرشادفەڕ کوڕی فەتاح و خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و پاش دوو کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتی وەپاڵخراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە