دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی کێلەشین چوار هاووڵاتیی خەڵکی باشووری کوردستانیان دەستبەسەر کرد کە یكێکیان ژنە و هاوکات دەستی

٦ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٣:٢١

 

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی کێلەشین چوار هاووڵاتیی خەڵکی باشووری کوردستانیان دەستبەسەر کرد کە یكێکیان ژنە و هاوکات دەستیان بە سەر سەدان سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیاندا گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٥ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٢٦ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی کێلەشین دوو هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان بە ناوەکانی ”خالید حەمید“ و ”محەمەد عەزیز“ دەستبەسەر کردووە. ئۆتۆمبێلی ئەو دوو کەسەش دەستی بەسەردا گیراوە و بۆ شنۆ گوازراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، کورمانج عێزەت، قایم مقامی شاری سۆران ڕایگەیاند کە سپای پاسداران لە سیدەکان ژن و مێردێکیان دەستبەسەر کردووە و هاوکات دەستیان بە سەر سەدان سەڕ مەڕ و ماڵاتی ئەو خێزانەدا گرتووە.

ماوەیەک پێش ئێستاش سپای پاسداران لە سنووری حاجی عومران ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی هەرێمی کوردستانی دەستبەسەر کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە