دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی کورد لە ئیلام، سنە، کرماشان و خۆی

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنە و خۆی لەلایەن ناوەند ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٢٩ بەفرانبار ٢٧١٩، ١١:٥٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنە و خۆی لەلایەن ناوەند ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٧ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شاری سنە لاوێکیان بە ناوی ”ئارمان محەمەدی“ بە هۆکارێکی نادیار دەسستبەسەر کردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانبار (١٨ی ژانویە)، هێزەکانی ئیتلاعاتی ئیلام لاوێکی دیکەیان بە ناوی ”ئەمیر عەلی مەجد“ لە شوێنی کارەکەی (کتێبفرۆشی) دەستبەسەر کردووە. بە وتەی شایەتحاڵان هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەمیرعەلی ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و بێ ڕێزییان پێ کردووە.

لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی خۆی و کرماشان بە ناوەکانی ”محەمەد شەیخکانلوو“ و ”سامان عەبدولعەزیززادە“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو دوو شارەوە دەستبەسەر کراون.

چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە نادیارە و نازانرێت لە کوێ ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە