دەستبەسەر کرانی چوار کچی کورد لەلایەن ئیتلاعاتی پاوە

هەنگاو: چوار کچی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی بەخشی باینگانی پاوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون.

٢٩ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٥:٣٤

 

هەنگاو: چوار کچی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی بەخشی باینگانی پاوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە چوار کچیان بە ناوەکانی ”بەهار ئەحمەدی“، ”بێرگز محەمەدی“، ”ئیلهام مورادی“ و ”نگین وەیسی“ لە گوندی بانەوەڕە دەستبەسەر کردووە.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار گوندە خەڵکی گوندی میراولی سەر بە بەخشی باینگانی پاوە بوون و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.
 

ئەو سەرچاوە وتیشی کە ئەو جوار کچە دوای دەستبەسەر کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان گوازراونەتەوە و هەتا ئێستا پەیوەندییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەگرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە