دەستبەسەر کرانی ١٨ ڕۆژنامەنووس و سەپاندنی حوکمی ١٠ ساڵ بەندکران بە سەر ڕۆژنامەنووسانی کورد + لیستی ناوەکان

هەنگاو: ڕۆژی دووهەمی بانەمەڕ یەکسانە بە سەد و بیست و یەکەمین ساڵڕۆژی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی لە ژێر ناوی ‘کوردستان’ کە لەلایەن مقداد مەدحەد

١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢١:٠٦

 

هەنگاو: ڕۆژی دووهەمی بانەمەڕ یەکسانە بە سەد و بیست و یەکەمین ساڵڕۆژی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی لە ژێر ناوی ‘کوردستان’ کە لەلایەن مقداد مەدحەد بەدرخان لە قاهیرەی پایتەختی میسر چاپ و بڵاو کرایەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەو بۆنەیەوە ڕاپۆرتێکی ئاماری لە سەر پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکاتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی یەکساڵدا (بانەمەڕی ٢٧١٨ هەتا بانەمەڕی ٢٧١٩) لانیکەم ١٨ چالاکی میدایی و ڕؤژنامەنووسی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هەروەها ١١ رۆژنامەنووس و چالاکی میدیایی لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسەر یەک حوکمی ١٠ ساڵ و ٢ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٢٤ قامچی و هەروەها پێبژاردنی پارەیان بە سەرد سەپاوە.

داونلۆدی فایلی PDFی لیستی ناوەکان


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە