دەستبەسەر کرانی ٩ ژنی کورد لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا

هەنگاو: لە ماوەی کەمتر لە دوو حەوتوودا ٢٠ ژنی کورد لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان دەستبەسەر و یان بانگهێشتی ناوەندە

٣ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠١:٣٦

 

هەنگاو: لە ماوەی کەمتر لە دوو حەوتوودا ٢٠ ژنی کورد لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان دەستبەسەر و یان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجام دراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەگەڵ دەستپێکی شەپۆلی نوێی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد کە ٢٠ی بەفرانبار (٩ی ژانویە) دەستی ۆێکرد، لانیکەم ٩ ژنی کورد لە شارەکانی کرماشان، بانه، نەغەدە، بۆکان و مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سێ کەس لەو ژنانە بە ناوەکانی نازەنین ئەتابەکی و نەسرین یەزدانی پوور خەڵکی کرماشان و تەرانە محەمەدی خەڵکی بانە هەمان ڕۆژی دەستبەسەر کران ئازاد کراون و پێنج ژنی دیکە هێشتا دەستبەسەرن.

هەروەها، دەریان تاڵبانی و ئەسرین محەمەدی خەڵکی مەهاباد و عەزیمە ناسری خەڵکی بۆکان ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار (٩ی ژانویە) لە شارەکانی مەهاباد، تاران و بۆکان دەستبەسەر کراون و ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە ڕاگیراون و پەیوەندی کورتیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان گرتووە.

لەلایەکی دیکەوە چارەنووسی گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی خەڵکی نەغەدە، فەریبا ئەحمەدی و ڕۆژین محەمەدپوور خەڵکی بۆکان کە ٢٤ی بەفرانبار و ٣٠ بەفرانبار دەستبەسەر کراون نادیاره.

هەنگاو زانیویەتی کە لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا لانیکەم ١١ چالاکی ژن لە شارەکانی کرماشان، مەریوان، بۆکان و مەهاباد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

ناوی ئەو کەسانەی کە دەستنبەسەر کراون بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ دەریا تاڵبانی خەڵکی مەهاباد ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار لە مەهاباد دەستبەسەر کرا.
٢_ ئەسری محەمەدی خەڵکی مەهاباد ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار لە مەهاباد دەستبەسەر کرا.
٣_ عەزیمە ناسری خەڵکی بۆکان ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار لە بۆکان دەستبەسەر کرا.
٤_ تەرانە محەمەدی خەڵکی بانه ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار لە بانه دەستبەسەر کرا.
٥_ گەلاوێژ عەبدوڵلاهی خەڵکی نەغەدە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانبار لە نەغەدە دەستبەسەر کرا.
٦_ نازەنین ئەتابەکی خەڵکی کرماشان ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار لە کرماشان دەستبەسەر کرا.
٧_ نەسرین یەزدانی پوور خەڵکی کرماشان ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار لە کرماشان دەستبەسەر کرا.
٨_ فەریبا ئەحمەدی خەڵکی بۆکان ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانبار لە بۆکان دەستبەسەر کرا.
٩_ ڕۆژین محەمەدپوور خەڵکی بۆکان ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانبار لە بۆکان دەستبەسەر کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە