دەستبەسەر کرانی ژنێک لە مەهاباد

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چەند ڕۆژ دوای لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.

٢٠ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٥:١٩

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چەند ڕۆژ دوای لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە پشت بەستن بە راپۆرتی ماف نیوز، ڕۆژی هەینی (٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ٢٩ی مارس ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، ژنێکیان بە ناوی “زولەیخا سادات نژاد” دەستبەسەر کردووە.

زولەیخا سادات نژاد، دوای دەستبەسەر کران بۆ ئورمیە گوازراوەتەوە و دوای یەک حەفتە لێکۆڵینەوە،بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەو ژنە بۆ هەنگاو ڕوونە نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە