دەستبەسەر کرانی ٧ کەس لە مەهاباد

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لە شاری مەهاباد دوو لاوی دیکە دەستبەسەر کران و بەمەش لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٧ کەس لەو شارە دەستبەسەر کراون.

٨ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٠٩:٤٢

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی لاوانی کورد لە شاری مەهاباد دوو لاوی دیکە دەستبەسەر کران و بەمەش لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٧ کەس لەو شارە دەستبەسەر کراون.

بەپطی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٧ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٢٩ی سێپتامبری ٢٠١٨)، لاوێکی خەڵکی مەهاباد بەناوی ”بێهزاد خەلیفەزادە“ بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە،  ڕۆژی هەینی (٦ی ڕەزبەر ٢٧١٨/ ٢٨ی سپتامبر ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دوو گەنجی کوردی دانیشتووی ئاوایی گۆگ تەپەی ئەو شارەیان بە ناوەکانی “یەعقوب مەحموودی” و “شیرکو رەهبەری” دەستبەسەر کردووە.

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە (٥ی ڕەزبەر)، لاویکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بەناوی “ئیبراهیم دیوازی” هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراوە.

 ڕۆژی سێشەممە (٣ی رەزبەری ٢٧١٨/ ٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٨)، دوو هاووڵاتیی دیکە بەناوەکانی ”حەسەن ئەرتەنگ“ و ”ئارام  خورسەندی“ دەستبەسەر کراون.

ئەفسانە خورسەندی خۆشی ئارام ڕۆژی دواتر واتە چوارشمە دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە