دەستبەسەر کراوێکی پیرانشاری چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: لاوێکی پیرانشاری کە حەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، چارەنووسی دیار نییە.

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٥:٠٨

 

هەنگاو: لاوێکی پیرانشاری کە حەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، چارەنووسی دیار نییە.


بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێک بە ناوی "محەمەد قادری ئازەر"، تەمەن ٢٣ ساڵیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.

محەمەد قادری ئازەر خەڵکی گوندی "گەزگەسک"ـە و بە بێ پێشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەکی دادوەری و بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی قادری ئازەر، پاش تێپەڕێنی ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی محەمەد و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هێشتا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە