دەستبەسەر کردن و لێدان و کوتانی دوو کۆڵبەر

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی هەورامان دوو کۆڵبەریان دەستبەسەر و وێڕای بێ ڕێزی پێکردن لێیانیان داوە.

٢٠ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١١:٤٨

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی هەورامان دوو کۆڵبەریان دەستبەسەر و وێڕای بێ ڕێزی پێکردن لێیانیان داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕؤژی شەممە (١٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٩ی مارسی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شۆشمێ سەر بە شارۆچکەی نەوسوودی پاوە ، دوو کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کردووە و لێیانیان داوە.

ئەو دوو کۆڵبەرە کە کۆڵەکەیان جگەرە بووە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە وێڕای ئەوەی کە بێ ڕێزییان پێکراوە دراونەتە بەر لێدان و کوتانیش.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە و چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە