دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی لە بانە هاوکات لە گەڵ ئازادی یەکێکی دیکە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایەن ناوەندەی ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١١:٤٧

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایەن ناوەندەی ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و هاووڵاتییەکی دیکە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی “هادی محەمەدی” و “کاوە ڕەسووڵی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

لەلایەن دیکەوە، بەهائەدین عەباس زادە خەڵکی بانە دوای ٤٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی  بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە