دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

١ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢٠:٢١

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٧ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٧ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لاوێکی خەڵکی گوندی عیساوای شاری سنەیان بە ناوی ”عرفان محەمەدی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عرفان محەمەدی پێشتریش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و دوای تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرابوو.

هەروەها، دووهاووڵاتیی دیکەی خەڵکی سنە بە ناوەکانی ”هێرش خوسرەوی“ و ”گۆران یووسفی“ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە