دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە تاران

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە لە شاری دەماوەند سەر بە پارێزگای تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

٥ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢٢:٣٧

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە لە شاری دەماوەند سەر بە پارێزگای تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧١٩ )٢٥ی دێسامبری ٢٠١٩)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ئەویهەنگ سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دەماوەند دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ئەو سێ کەسە بە ناوەکانی ”فەرامەرز قاسمی ئازەر“ کوڕی فەتاح، ”فەرزین ڕوستەمی“ کوڕی عەلی و ”شاپووڕ حەبیبی“ کوڕێ عیسا پاش دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو سێ کەسە لەپەیوەندی لەگەڵ مانگرتن و ناڕەزاییەتییەکانی چلەی گیان بەختکردوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە