دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی مەریوان درێژەی هەیە

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری مەریوان، هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

٥ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١١:٤٨

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری مەریوان، هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتایی حەفتەی ڕابردوو، گەنجێکی خەڵکی ئاوایی سەردۆش بە ناوی “عادڵ پیرۆزی” لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عادڵ پیرۆزی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

دوایی تێپەڕبوونی چەند رۆژ لە دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتیە مەریوانیە، سەڕەڕایی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەست دا نیە.

مانگی ڕابردوو دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی ئاوایی سەردۆش بە ناوی “دانا پیرۆزی” تەمەن ٢٠ ساڵ و “تەحسین پیرۆزی” تەمەن ٢١ لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، کە تەحسین ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

 

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٨ هاووڵاتی خەڵکی مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە