دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ زیاتر لە مانگێکە دەستبەسەر کراوە و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیراوە.

١٩ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٣:١٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ زیاتر  لە مانگێکە دەستبەسەر کراوە و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٣٠ی دێپتامبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”ئیسماعیل ئەحمەدنژاد“  تەمەن ٢٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیسماعیل ئەحمەدنژاد پێشتر پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بووە و دوای پاکانە حیساب لەو حیزبە، چووەتەوە ئێران و خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئیتلاعات کردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، ئیسماعیل ئەحمەدنژاد دوای دەستبەسەر کران گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئەلمەهدی ئورمیە و هەتا ئیستا بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە کە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ دا بگرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە