دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی پیرانشار

هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار، هاووڵاتیەکی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

٢٠ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢١:٤٥

 

هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار، هاووڵاتیەکی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ١٠ی دێسامبری ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی ئەو شارە بە ناوی ”باپیرە بەرزە“ کوری عوسمان، خەڵکی ئاوایی چیانە و دەستبەسەریان کردووە.

یەکێک لە نزیکانی باپیرە بەرزە کە بۆی هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات باپیریان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کردووە.

باپیرە بەرزە تەمەن  ٣٧ ساڵ و باوکی چوار منداڵ بووە.

ناوبراو دوایی دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی پیرانشار گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە