دەستبەسەر کردنی پیاوێکی تەمەن ٦٥ ساڵ و کوڕەکەی لەلایەن ئیتلاعاتی ڕوانسەرەوە

هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕوانسەر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هاووڵاتیەکی تەمەن ٦٥ ساڵ و کوڕەکەیان دەستبەسەر کردووە.

٢٤ سەرماوەز ٢٧١٨، ١١:٣٩

 

هەنگاو:هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕوانسەر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هاووڵاتیەکی تەمەن ٦٥ ساڵ و کوڕەکەیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی روانسەر، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشیان کردووە سەر ماڵی باوکی عابد حەیدەری، هونەرمەندی دانیشتووی سوید و باوک و برایەکیان دەستبەسەر کردووە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو هونەمەردە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعای دوای هێرش بۆ سەر ماڵی عابد حەیدەری باوکی ناوبراو بەناوی ”حەمید حەیدەری“ تەمەن ٦٥ ساڵ و براکەیان بە ناوی ”ئەیووب حەیدەری“ تەمەن ٣٠ ساڵ دەستبەسەر کردووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە دوای دوو ڕۆژ ئازاد کراون، بەڵام چەندین جاری دیکە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت کراون.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند ئیدارەی ئیتلاعات داوای کردووە کە ئەوا کارێک بکەن کە عابید حەیدەری بگەرێتەوە ئێران.

عابید حەیدەری هونەرمەندی خەڵکی ڕوانسەر و لە بنەماڵەیەکی سیاسییە کە ماوەی ١٥ ساڵە دانیشتووی وڵاتی سویدە. برایەکی دیکەی عابید بە ناوی ڕەشید حەیدەری پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووە و ئێستا نیشتەجێی وڵاتی سوئیدە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە