دەستبەسەر کردنی چالاکێکی دیەی ژینگەپارێز لە شاری سنە

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی چالاکانی ژینگەپارێز لە کوردستان، چالاکێکی دیکەی ژینگەپارێز لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و بە ئەژمار کردنی ئەم

٣١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٦:٢٧

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی چالاکانی ژینگەپارێز لە کوردستان، چالاکێکی دیکەی ژینگەپارێز لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لەماوەی مانگێدا ٤ چالاکی ژینگەپارێزی کورد دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٩ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢٠ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چالاکێکی ژینگەپارێز بە ناوی موسلم سوبحانی و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان ماڵی ناوبراو و هەروەها شوێنی کارەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەرەستە تاکەکە کەسییەکانیدا گرتووە.

سەرەڕای تێپەڕێنی دوو ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی موسلم سوبحانی، نازانرێ لە کوێ ڕاگیراوە و چارەنووسی نادیارە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەت مانگی ڕابردوودا چوار چالاکی ژینگەپارێزی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

پێشتر هەر یەک لە ئارمان غەفووری، سەحەر کازمی و نگیسا شەهبازی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە