دەستبەسەرکران و بانگهێشت کردنی هاووڵاتییانی کورد درێژەی هەیە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی خەڵکی بانە و چەند هاووڵاتی دیکە لە شارەکانی سەقز و مەریوان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراون.

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٠:٤٩

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی خەڵکی بانە و چەند هاووڵاتی دیکە لە شارەکانی سەقز و مەریوان بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراون.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێ شەممە (٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ١٣ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە هاووڵاتیەکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی سامان کەریمی دەستبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر  و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، ئیتلاعاتی سپای پاسداران مامۆستایەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئەسکەندەر لوتفی، بانکهێشت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردووە.

هەمان رۆژ لە شاری سەقز، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی ئەیوب جەوان پوور بانکهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاندانی مامۆستایان بۆ بەرێوەبردنی مانگرتن لە شارەکانی سەقز و مەریوان بانکهێشت کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە